AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٧ ١١:٠٧

لە بواری وزە؛

نێردەی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی عێڕاق دەکات

نێردەی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەی نێوان هەولێر و  بەغدا سەردانی عێڕاق دەکات

بە گوێرەی بەیانناموی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕاوێژکاری وزەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیارە بۆ چارەسەری پرسی وزە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و کورد دیدار و گفتوگۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە جێفری پیات، ڕاوێژکاری کاروباری وزەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغدا سەردانی عێراق بکات.

ئامانجەکانی دیداری پیات لەگەڵ بەرپرسانی کورد جەخت لەسەر ڕۆڵی هەرێم بۆ دابینی وزە لەوانە لە ڕێگای سەرچاوە گازییەکانی ئەو ناوچەیە دەبێت و هەروەها دەسپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە بۆ ئەورووپا دەبێت.

News ID 50186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha